بازدان بۆ ناوەڕۆک
هەواڵ لە مێگەل

لە هەولێر دووەم پێشانگەی گۆشتفرۆشیی «مێگەل» کرایەوە

کردنەوەیەکی فەرمی لە گەڕەکی بەختیاری، لەگەڵ خەڵاتی ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتر بۆ کڕیاران لە تیروپشکی گەورەی جەژندا.

وێنەکانی کردنەوە

لە مەراسیمێکی فەرمی و شایستەدا، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان، کەسایەتییەکان و نوێنەرانی دەزگەکانی ڕاگەیاندن، دووەم پێشانگەی مۆدێرنی گۆشتفرۆشیی «مێگەل» لە گەڕەکی بەختیاریی شاری هەولێر کرایەوە، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی خەڵاتی ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتر بۆ کڕیاران.

مەراسیمەکە بە بڕینی قردێلەی سوور لەلایەن بەڕێز سەلیم حەسەن عەبدوڵڵا، خاوەن و بەڕێوەبەری پڕۆژەکە و میوانە فەرمییەکان دەستی پێ کرد، دواتر ئامادەبووان بەشی جیاوازی پێشانگەکە و شێوازی نمایشکردنی بەرهەمەکانیان بەسەر کردەوە.

لە وتارێکدا لە میانی مەراسیمی کردنەوەکەدا، سەلیم حەسەن عەبدوڵڵا تیشکی خستە سەر ئامانجی فرەوانکردنی پڕۆژەی مێگەل و ڕایگەیاند: «کردنەوەی دووەم پێشانگەی گۆشتفرۆشیی مێگەل لە گەڕەکی بەختیاری، لەسەر داواکاری و متمانەی هاوشارییانی خۆشەویستی هەولێر بوو دوای سەرکەوتنی لقی یەکەممان، ئامانجی سەرەکیی ئێمە دابینکردنی گۆشتی پاک و فرێش و تەندروستە کە ڕاستەوخۆ لە سەربڕخانەی مۆدێرنی مێگەلەوە و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکی و تەندروستیدا ئامادە دەکرێت و دەگاتە سەر خوانی هاووڵاتییان.»

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، موژدەیەکی گەورە بۆ دانیشتووانی هەولێر و کڕیارانی لقی بەختیاری ڕاگەیەندرا، وەک دیاریی کردنەوەی ئەم لقە نوێیە، پڕۆژەی مێگەل ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتری تەرخان کردووە وەک خەڵات بۆ کڕیارەکانی.

بەپێی ڕێنماییەکانی کەمپەینەکە، لە ڕۆژی کردنەوەی پێشانگەکەوە، هەر هاووڵاتییەک تەنها بە بڕی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار گۆشت لە پێشانگەی گۆشتفرۆشیی مێگەل (لقی بەختیاری) بکڕێت، کوبۆنێکی فەرمی وەردەگرێت و ناوی دەچێتە ناو تیروپشکی گەورەوە، کە بڕیارە لە سێیەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە مەراسیمێکی تایبەتدا ئەنجام بدرێت و ئۆتۆمبێلەکە بکرێتە جەژنانە بۆ یەکێک لە بەشداربووان.

مەراسیمەکە بە بڕینی کێکی کردنەوەی پێشانگە و گەشتی میوانان بەناو بەشەکانی شۆوڕوومەکەدا کۆتایی هات.

لە ئێستادا پێشانگەی گۆشتفرۆشیی مێگەل لە لقی بەختیاری بە ستافێکی شارەزا و بەرهەمی ڕۆژانەی فرێش لە خزمەتی هاووڵاتییانی شاری هەولێردایە.

پەیوەندی

پرسیارت هەیە، داواکاری ئۆردەری گەورە، یان ڕەخنە؟ ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان.

ڕەشەوڵاخ لە حەسارەکانی مێگەل