دەربارە
مێگەل گەورەترین پڕۆژەی یەکگرتووی بەرهەمهێنانی گۆشتە لە ناوچەکەدا، کە بۆ خزمەتکردنی پێداویستییە درێژخایەنەکانی ئاسایشی خۆراکی نیشتمانی لە ڕێگەی دامەزراوەی مۆدێرن، پڕۆسەی ڕێکخراو، و ستانداردی نێودەوڵەتی لە ژێر یەک سیستمی یەکگرتوودا بنیات نراوە.

بۆ چەندین ساڵ، بەرهەمهێنانی گۆشت و بازرگانی مەڕوماڵات لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی پێکهاتەیی بووەتەوە؛ لەوانە پەرتەوازەیی و ناڕێکی بەرهەمهێنانی گۆشت و بەخێوکردنی ئاژەڵ، چاودێری سنووردار، و کێشە لە ستانداردەکانی تەندروستی و حەلال. مێگەل پەرەی پێدراوە بۆ ڕێکخستنی ئەم کەرتە لە ژێر یەک سیستەمی ناوەندی، شەفاف و چاودێریکراودا، بۆ دابینکردنی گۆشتی سەلامەت، حەلال و کواڵیتی بەرز.
پڕۆژەی مێگەل لەسەر ڕووبەرێکی نزیکەی ١,٠٠٠,٠٠٠ مەتر دووجا لە هەولێر، وەک سەرمایەیەکی نیشتیمانی لە کەرتی تایبەت، بنیادنراوە؛ بە ئامانجی ڕێکخستنی بازاڕی گۆشت، بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی گۆشت.
ئامانجمان
ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی گۆشت لە ژێر یەک سیستەمی یەکگرتوو، شەفاف و چاودێریکراودا، کە گۆشت بە شێوەیەکی سەلامەت، حەلال و کوالیتی بەرز لە ئاستێکی نیشتیمانی دابین دەکات، بەهێزکردنی دابینکردنی گۆشتی خۆماڵی و دروستکردنی متمانەیەکی بەردەوام.
دیدگامان
ببین بە ژێرخانی سەرەکیی بەرهەمهێنانی گۆشت لە هەموو عێراق، وە پێوەرێکی نیشتیمانی بۆ پاکوخاوێنی، پابەندبوون بە ستانداردەکانی حەلال و دڵنیایی لە بەرهەمهێنان لە ئاستێکی گەورە، و بناغەیەکی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک.
بەهاکانمان
کارکردنی یەکگرتوو
دڵنیایی لە حەڵاڵبوون
پاکوخاوێنی و سەلامەتی
بەرپرسیارێتی ژینگەیی
کۆمەڵگەکە
پەیوەندی
پرسیارت هەیە، داواکاری ئۆردەری گەورە، یان ڕەخنە؟ ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان.




